به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌فت ته‌په به‌دوای دابه‌ش كردنی ئه‌م شیركه‌ته به به‌شه‌كانی بچوكترن و كرێكارانی نیگه‌رانی له ده‌ستدانی ئه‌منییه‌تی كاریانن. به‌م هۆكاره‌وه ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی هه‌فت ته‌په مانیان گرت و له چوونه‌سه‌ر كار خۆیان بوارد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته به به‌شی ده‌وڵه‌تی بوون.