كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا سه‌ر به پاڵاوگه‌ی بید بۆلهندی ٢ی بێهبه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌م پاڵاوگه‌یه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاربوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ له به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته، به شێوه‌ی نایاسایی و به بیانووی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. ناڕازیان هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه، له‌ئاست دامه‌زراندنی پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته له‌ڕێگه‌ی ڕانت و ده‌ڵاڵییه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.