ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌شێكی به‌رین له زانكۆكانی ئازاد و ده‌وڵه‌تیی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون و خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی ته‌وریز بۆ دووهه‌مین ڕۆژ له‌ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و خوێندكارانی ئێران، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه خوێندكارانی مه‌دره‌سه و زانكۆكانی ئێران له‌ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خوپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، په‌یوستی مانگرتنی گشتی بوون و له هه‌ندێك له زانكۆكان له‌وانه زانكۆی پزیشكی ته‌ورێز و عیلم و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان و ته‌ربیه‌ت موده‌ڕسی تاران،خوێندكاران له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاوڕێكانیان له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.