ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، شۆفێرانی تاكسی له یۆنان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ژێرخان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی تاكسی یۆنان له ئاست گرانی نرخی سووته‌مه‌نی و كه‌می كرێ تاكسی ناڕازین و به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ژێرخان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگه‌یان له به‌شداری یه‌كێك له نوێنه‌رانی یه‌كێتی شۆفێرانی تاكسی له دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت گرتووه و به گازی فرمێسك‌ڕێژ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه.