نانه‌واخانه‌كانی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ژووری ئه‌سنافی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری وه‌لانانی سامانه‌ی نانینۆ، پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی، په‌رداختی یارانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی وه‌به‌رهێنان بوون. شایانی باسه كه خۆپێشانده‌ران له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی حێشمه‌تۆڵڵا عه‌سگه‌ری جێگری ئابووری ئوستانداری تاران بوون.