کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووهه‌مین ڕۆژی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی مه‌لێكان دژ به‌ ده‌وڵه‌ت

دووهه‌مین ڕۆژی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی مه‌لێكان دژ به‌ ده‌وڵه‌ت 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی و توڕه‌ی شاری مه‌لێكان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری محاكمه‌ی دادستان بوون.

سه‌ره‌تاكانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، شارومه‌ندێك به‌ ناوی غه‌فار ئه‌كبه‌ری به‌ تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌ كۆمه‌ڵ له‌و شاره‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره‌ كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا به‌ جۆرێك كه‌ به‌رپرسی زیندان خوازیاری گواستنه‌وی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ببوو، به‌ڵام دادستانی له‌گه‌ڵ بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان دژایه‌تی كرد و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و به‌ندكراوه‌. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌، بنه‌ماڵه‌ی غه‌فار ئه‌كبه‌ری و خه‌ڵكی مه‌لێكان دادگوسته‌ری ئه‌و شاره‌یان گه‌مارۆ دا و خوازیاری محاكمه‌ی دادستان بوون. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆماری ئیسلامی هێزی سه‌ركوتی له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌ بۆ مه‌لێكان ڕه‌وانه‌ كردووه‌.