ڕۆژی پێنجشه‌ممه 28ی گه‌لاوێژ، چالامانی مه‌ده‌نی له شاری سنه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به خراپ كردنی قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوا، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، ئه‌و شوێنه مێژوویه وه‌كوو ناسنامه‌یه‌كه بۆ شاری سنه و نابێت ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵی خراپ كردن و له ناو بردنی بده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا نه‌هاده ده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها شاره‌داری و فه‌رمانداری ئه‌و شاره، چەندین جار هه‌وڵی ڕووخاندنی ئه‌و شوێنه مێژووییه‌یان داوه، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك نه‌یانتوانیوه بیڕۆخێنن.