ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی فه‌رمی نه‌وت و بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ دووهه‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌ی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، په‌رداختی مه‌زایای پیشه‌یی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌رده‌كانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.