شه‌وی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شارستانی سه‌بزه‌وار بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژ به نه‌بوونی ئاو و كاره‌با له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ژیانی بۆ خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار سه‌خت كردووه و دانیشتووانی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دژ به حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به باتۆم و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵكی ناڕازی به‌رگرییان له خۆیان كردووه.