کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دووركه‌وتنه‌وه‌ی ٣٤ هه‌زار قوتابی له‌ خوێندن به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

دووركه‌وتنه‌وه‌ی ٣٤ هه‌زار قوتابی له‌ خوێندن به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا

به‌پێی ڕاپۆرتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، ٣٤ هه‌زار و ٧٠٣ قوتابی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكان له‌ خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی هاوسه‌رۆكی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه‌، ته‌نیا له‌ ناوچه‌ی شه‌هبای داگیركراو دا، ١٤ هه‌زار قوتابی له‌ خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه‌. پێش هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه‌، چوار هه‌زار و ١٤٢ قوتابخانه له‌ سه‌راسه‌ری ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان چالاك بوون و ٨٣١ هه‌زار و ٨٤٩ قوتابیان له‌ خۆگرتبوو. پاش هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و گرووپه جیادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته، ٤١٥ قوتابخانه داخران و هه‌زاران قوتابی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن به‌جێ مان. به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه‌ له‌ به‌رانبه‌ردا ١٥١ قوتابخانه‌ی تازه‌یان بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه‌ بۆ قوتابیان بكه‌نه‌وه‌.