به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، ٢٨ له سه‌دی قوتابیان به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی ئیمكانات وازیان له خوێندن هێناوه و ٧٠ له سه‌دیان ده‌هه‌كه‌كانی یه‌ك بۆ پێنجی كۆمه‌ڵگان.
چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان ده‌ڵێن: به‌كاڵاكردنی ئامووزش و په‌روه‌رش و پوڵی كردنی قوتابخانه‌كان، یه‌ك له‌سه‌ر سێی قوتابیانی له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خستووه‌ته‌وه. گه‌شه‌كردنی ١٩٣ له سه‌دی قوتابخانه‌ی خسووسی، كه‌مبوونی سه‌رانه‌ی ئامووزش و نه‌بوونی مامۆستا، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێرانی وه‌كوو كاڵایه‌كی لووكس لێ كردووه كه ورده ورده چینی هه‌ژار له مافی په‌روه‌رده‌ی خۆرایی بێبه‌ش ده‌كات. به وته‌ی كۆمه‌ڵناسان، پارێزگای سیستان و به‌لووچستان زۆرترین ئاماری قوتابیانی دووركه‌وتوو له خوێندنی هه‌یه و زۆربه‌ی منداڵانی ئه‌و ئوستانه تووشی كه‌م خۆراكی سه‌خت بوون.