جێگری ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم له تازه‌ترین ئاماری خۆی دا ڕایگه‌یاند: ١٦٠ هه‌زار منداڵ له خوێندنی قوناغی سه‌ره‌تایی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی دووركه‌وتووان له خوێندی قوتاغی سه‌ره‌تایی له ساڵه‌كانی ٩٥ بۆ ٩٦ی هه‌تاوی، ١٦١ هه‌زار و ٨٦٧ كه‌س بووه به‌ڵام، ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ٩٩ تاكوو ١٤٠٠ دا، بۆ ٢١٠ هه‌زار و ٢٢١ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. تیجاره‌ت نیووز ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ له ڕاپۆرتێك دا وتی: كۆی گشتی به‌جێماوان له پرۆسه‌ی خوێندن له ساڵه‌كانی ٩٤ بۆ ٩٥، ٨٦٢ هه‌زار و ٧٧٧ كه‌س بووه كه له ساڵه‌كانی ١٤٠٠ بۆ ١٤٠١، له سه‌دا ٢٦ زیادی كردووه و گه‌یشتۆته ٩١١ هه‌زار و ٢٧٢ كه‌س.