به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش، ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ قوتابی له پارێزگای كوردستان به‌هۆی هه‌ژاری له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هه‌زار كه‌س له‌و قوتابیانه له قوناغی ده‌بیرستان و ده هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له قوناغی مامناوه‌ند و ئه‌وانه‌ی دیكه له قوناغی سه‌ره‌تایی وازیان له خوێندن هێناوه. حوجه‌تۆڵڵا موسه‌وی جێگری سه‌رۆكی ئامووزش و په‌رورشی ئوستانی كوردستان ڕایگه‌یاند: دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه ته‌نیا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده نه‌بووه، به‌ڵكوو هۆكاره‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی، هه‌ژاری بنه‌ماڵه و بێكاری كاریگه‌رییان له سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماره‌كه داناوه.