به‌پێی دوایین سه‌رژمێری ناوه‌ندی ئاماری ئێران، ٩٩٢ هه‌زار و ٥٢١ قوتابی له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٧ ملیۆن قوتابی له قۆناغه جیاجیاكانی په‌روه‌رده وانه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ٩٩٢ هه‌زار و ٥٢١ قوتابی به‌هۆی هه‌ژاری، بێ ئیمكاناتی، نابه‌رابه‌ری له سیسته‌می ئامووزش و په‌روه‌رش، كێشه‌ی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی له خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه. قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی ٢ له سه‌دی دووركه‌وتووان له خوێندن پێك دێنن و قۆناغی مام ناوه‌ند ٢٣ له سه‌د و قۆناغی كۆتایی ١٢ له سه‌دی كۆی گشتی قوتابیانی دووركه‌وتوو له خوێندن پێك دێنن.
