به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌نووسێك به ناوی “مه‌رزیه مه‌حموودی” به‌دوای سكاڵای نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی ڕژیم، بۆ شاری توربه‌ت جام دوور خراوه‌ته‌وه.
“مه‌رزیه مه‌حموودی” سه‌رده‌بیری سایتی “تیجاره‌ت نیووز” به‌هۆی سكاڵای نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی ڕژیم به ناوی “حه‌مید ڕه‌سایی” له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به ٢٤ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی و یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ شاری توربه‌ت جام مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه “مه‌رزیه مه‌حموودی” بۆ دووهه‌مین جار سزا ئه‌درێت و جاری پێشووش بڕی شه‌ش ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه كرابوو.