کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دوورخستنه‌وه‌ی “په‌رهام په‌روه‌ری” بۆ زیندنی ئێرانشار

دوورخستنه‌وه‌ی په‌رهام په‌روه‌ری بۆ زیندنی ئێرانشار 2

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “په‌رهام په‌روه‌ری” وه‌رزشوانی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌ ناكاودا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێرانشار دوور خراوه‌ته‌وه‌.

“په‌رهام په‌روه‌ری” ده‌رچووی بواری میكانیك و پاڵه‌وانی وه‌رزشی مه‌له‌وانی ئێران، له‌ ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو سه‌ره‌تا بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و دواجار بۆ زیندانی تارانی گه‌وره‌ و پاشان بۆ ئه‌نده‌رزگای ٦ی زیندانی ئێڤین گواسترایه‌وه‌. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “عه‌مووزاد” به‌ پێنج ساڵ زیندان و ١٠ ساڵ دووكه‌وتنه‌وه‌ له‌ زێدی خۆی مه‌حكووم كراوه‌.