ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، پاڕلەمانی كۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەیه‌ك دا بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان، دوای مشتومڕێکی زۆر، بە دەنگی نای ١٨٢ نوێنه‌ر، متمانەی لە عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری دارایی و ئابووری وەرگرتەوە.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پرسی وه‌رگرتنی متمانە لە هیمەتی و دوورخستنەوەی لە پۆسته‌كه‌ی خراوه‌ته دەنگدان و له به‌رانبه‌ر ٨٩ ده‌نگی ئه‌رێ، ١٨٢ پاڕله‌مانتار ده‌نگی نایان پێ داوه. مه‌سعوود پزیشكیان به دوای نزیك به شه‌ش مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانیوه نرخی به‌های ڕیاڵ له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی كۆنتڕۆڵ بكات و ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رده‌وام زیادی كردووه. پزیشكیان بۆ پشتیوانی له وه‌زیره‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه ویستی ئه‌و دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و واژۆكردنی “اف.ای.تی.اف” بووه، به‌ڵام ڕێبه‌ری له‌گه‌ڵ داخوازیانه دژایه‌تی كردووه.