بهپێی ڕاپۆرتكان، “لوقمان ئەفزەلی”، ئەندامی ئەنجومەنی موعهلیمانی “کوردستان- سنە”، لەلایەن هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی كارمهندانی ئوستانی كوردستان، بۆ ماوەی دوو ساڵ بە گۆڕینی زۆرەملێی شوێنی کارەکەی بۆ ئوستانی “ئەردەبێڵ” مەحکووم کراوه.
بهپێی زانیارییهكان، “لوقمان ئەفزەلی” لە سەر بڕیاری هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییەکانی ئیدارەی كارمهندانی ئوستانی كوردستان، بە تۆمەتی “بێڕێزی و ئیهانەت بە ئەرکانی کۆماری ئیسلامی”، “تهبلیغ دژی نیزام” و “تێکدانی بیروڕای گشتی” بە دوو ساڵ گوڕینی زۆرەملێی شوێنی کارەکەی، بۆ شاری ئەردەبێڵ، مەحکووم کراوه.