به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، قوتابییه‌كی خه‌ڵكی قه‌رچه‌كی تاران به ناوی “ڕه‌ها(فاتمه)ئه‌ناری” كه له شۆڕشی ژینا بریندار كرابوو، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كرا.
“ڕه‌ها ئه‌ناری” له ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١، له حاڵێكدا له نێو په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان فیلمی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شارۆچكه‌ی زیباشاری قه‌رچه‌ك ده‌گرت، له‌لایه‌ن مه‌ئموورێكی جێگیركراو له‌سه‌ر ساختمانی دادگوسته‌ری درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و دوو فیشه‌ك به‌ر زكی كه‌وت. ئه‌و قوتابیه بۆ ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرا و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێنا كه بڵێن نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌یان له كچه‌كه‌یان كردووه، كاتێك بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌ها قبووڵیان نه‌كرد، په‌روه‌نده‌یان بۆ كچه‌كه‌یان ساز كرد و له درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن دووریان خسته‌وه.