“زه‌هرا جه‌عفه‌ری” خوێندكاری بواری كارناسی ئه‌رشه‌دی زانكۆی تاران به بڕیاری كۆمیته‌ی ئینزیباتی بۆ دوو ترمی دیكه له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، “زه‌هرا جه‌عفه‌ری” له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” بۆ ماوه‌ی دوو ترم له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و خوێندكاره سه‌رده‌بیری په‌خشانی “ژینا” بووه و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” له ساڵی ١٤٠١، جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.