له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له نوێترین كرده‌وه دژه مرۆییه‌كانیدا، “عه‌لی یونسی” خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆله‌مپیادی جیهانی، بۆ زیندانی كرمان دور خستووه‌ته‌وه.
ناوبراو له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و دۆسیه‌یه‌كی ناڕه‌وای دیكه، سه‌رجه‌م حوكمی ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندان، قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕێكه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له زیندانی ئێڤین، به توندوتیژیه‌وه له به‌ندی ٤ی ئه‌و زیندانه ڕفێندرا و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی قوم كرابوو.