کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دوورخرانه‌ه‌وی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد

دوورخرانه‌ه‌وی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد3

دوورخرانه‌ه‌وی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد3

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ژمارەیەک له‌ بەندکراوانی زیندانی مهاباد دوای ڕاپەڕێنی بەندکراوانی ئەو زیندانە، دوور خرانەونه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ١٦ خاکەلێوە، ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی مهاباد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ دوور خراونەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، دوای ڕاپەڕینی به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد کە کوژرانی بەندکراوێکی بەساڵاچوو و بریندار بوونی پێنج بەندکراو و دوو ئەندامی سپای پاسدارانی لێکەوتەوە، ناوەندە ئەمنییەکان و بەرپرسانی زیندانی مهاباد بڕیاریان دا کە بەشیک لە بەندکراوانی ئەو زیندانه‌ سزا بدەن و بۆ زیندانه‌کانی میاندواو، ورمێ، نەغەدە و خۆی دووریان بخەنەوە. بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوە نزیکەی ٣٠٠ بەندکراوی ڕاگیراو لە ٦ بەند لە کۆی ٧ بەندی زیندانی مهاباد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەش بوون لە مافی مرەخەسی و ڕێگری بەرپرسانی زیندان، ده‌ستیاندایه‌ ڕاپه‌ڕین.