کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دوزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێكی دێرینی میژوویی له‌ هه‌رێمی كوردستان

دوزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێكی دێرینی میژوویی له‌ هه‌رێمی كوردستان 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، تیمێكی دێرینناسی ئاڵمانی و كوردستانی ئاسه‌واری شارێكی سه‌رده‌می ده‌ستپێكی شارنشینیان له‌ هه‌رێمی كوردستان دۆزیه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سێ هه‌زار و ٤٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و سه‌رده‌می ئیمپراتوریه‌تی میتانی ئه‌گه‌رێته‌وه‌.

ئه‌و شوێنه‌واره‌ مێژووئییه‌ كه‌ له‌ لێواره‌ی به‌ندئاوی مووسڵ دا هه‌ڵكه‌وتووه‌، له‌ سه‌رده‌می حكوومه‌تی به‌عس دا به‌ ئه‌نقه‌ست داپۆشراوه‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا كه‌ ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه‌ بۆ كه‌شاوه‌رزی به‌كار هێنراوه‌، كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و دێرینناسان توێژنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌ ده‌ست پێكردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئیمپراتوریه‌تی میتانی یه‌كێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ به‌هێزه‌كانی كورد له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت شاره‌كان بووه‌ و ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و شاری سه‌ریكانی(واشووكانی) هه‌ڵكه‌وتبوو.