ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، ته‌رمی لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “محه‌ممه‌د سوله‌یمانی” له به‌ندئاوی داڵاهوو دۆزرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د سوله‌یمانی” ده ڕۆژ له‌وه‌پێش له ماڵ چووه‌ته ده‌ر و ڕۆژی هه‌ینی ته‌رمه‌كه‌ی له به‌ندئاوی داڵاهوو دهزراوهتهوه. شایانی باسه كه هێشتا چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام به‌وته‌ی هاوشاریهكانی ناوبراو به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی.