پاش ڕفاندنی سێ لاوی به‌لووچ له مێحوه‌ری چابه‌هار بۆ ئێرانشار له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، ته‌رمی یه‌كێكیان پاش ٤٩ ڕۆژ له نزیكی نۆسره‌ت ئاباد دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، سێ لاو كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له “عه‌لی ئه‌كبه‌ر شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی زاهیدان و “ئێلیاس ئانشینی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٤ جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له مێحوه‌ری چابه‌هار بۆ ئێرانشار له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه ڕفێندران، پاش تێپه‌ڕبوونی ٤٩ ڕۆژ ته‌رمی یه‌كێك له‌و سێ لاوه به‌لووچه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له نزیكی نۆسره‌ت ئاباد دۆزرایه‌وه و چاره‌نووسی دوو لاوی دیكه ناڕوون و نادیاره.