ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، جووتیارانی گوندی “ئیلانی“ی سه‌ر به شاری بۆكان ته‌رمی لاوێكیان له‌ژێر خاك دۆزیه‌وه كه ناسنامه‌كه‌ی نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی مانه‌وه‌ی چه‌ندین ڕۆژه‌ی ته‌رمه‌كه له‌ژێر خاكدا، ڕۆخساری قوربانیه‌كه شێواوه و ناناسرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه و هۆكاری مردن و ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ده‌ستیپێكردووه.