کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دوا لەرزەکانی گورزی قورسی بزوتنەوەی تەحریمی دوای هەڵبژاردن

Mohammad mehdi mir bagheri Tqxh

گوشاری بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و پەرەسەندنی نەفرەت و ناڕەزایەتی لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە کۆتاییدا خامنەیی ناچار کرد تا پڕۆسەی پاک کردنەوەی حاکمیەت لە نیوەی ڕێدا ڕابگرێت. خامنەیی کە بەشێوەیەکی جیدی خەریکی کاری شکڵ پێدان بە ڕێبەریی داهاتووی ڕژیمی ئیسلامی یە، ئێستا بەرەو ڕووی مزاحمێکی سەرسەخت بۆتەوە کە پشتی بە تەشکیلاتێکی شێوە فاشیستی و مەزهەبی توندئاژۆش گەرەمە. ئەم ڕەوتەش خۆی بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی دوای خامنەیی ئامادە دەکات. خامنەیی کە لەلایەکەوە لە درێژەی ئاخێزی( ژن، ژیان، ئازادی،) دا مەترسی ئاخێزە بناغە هەڵتەکێنەکانی جەماوەری لە بن گوێی هەست پێکردوە، هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک ڕەقیبی سەرسەختیش لە پڕۆسەی جێنشینیدا بەرەو ڕوویە. بینینی نیشانەکانی وەها مەترسیەک لە هەردولاوە بوو کە خامنەیی وادار کرد پەنابەرێتە بەر ڕیفۆڕم خوازانی حکومەتی و بە کەڵک وەرگرتنی ئامرازی لێیان لە ئارامشێکی ڕێژەییدا بابەتی جێگرەوەی خۆی کۆتایی پێبێنێ. بەڵام ڕەوتی توند ئاژۆی مەزهەبی ناسراو بەپایەداریکە ڕێبەرە ئیدئۆلۆژیەکەی ئاخوند سەید محەممەد مێهدی میرباقری ئەندامی مەجلیسی خوبرەگانە لە پشت پەردەوە و سەعید جەلیلیش سیمای سیاسی ڕوو بە دەرەوەیەتی، بۆتە کۆسپی سەر ڕێگای بەکردەوە دەرهاتنی نەخشەکانی خامنەیی. ئەم ڕەوتە هێرشەکانی بۆسەر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماریداندراوی خامنەیی بە شێوەی ڕاستەخۆ و ڕوو بە ڕوو، وە هێرش کردنە سەر خامنەیی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دەست پێکردوە.

دارودەستەی جەلیلی و میرباقری کە لە ڕاستیدا پاشماوەی ڕەوتی تا سەرئێسقان کۆنەپەرستیحوجەتیەن، لە جەریانی هەڵبژاردنی موهەندیسی کراوی ئەم دواییەدا سەریان بێ کڵاو ماوەتەوە. ئەم ڕەوتە هەم لەگەڵ بناژۆ خوازە بەناو نەرمترەکان و کەسایەتی ناسراویان، محەممەد باقر قاڵیباف دەستەیەخەیە و هەم لەگەڵ پزیشکیان، کە لایەن خامنەییەوە داندراوە و یاری نزیکی ئەوەیش واتە زەریف. لەم پەیوەندیەدا کۆمەڵێک لە بەشدارانی نوێژی هەینی ڕۆژی ٢٩ ی مانگی پوشپەڕ هەندێک دروشمیان لەدژی زەریف، ڕاوێژکاری پزیشکیان وتەوە. محەممەد ئەبتەحی، سەرۆکی کاتیی دەفتەری سەرۆک کۆماری لە سەردەمی خاتەمیدا ڕوو بە ئیمام جومعەی تاران نووسی:” ئەوەی کە لە ڕۆژی هەینیدا ڕویدا، ئاکامی نەفرەت بڵاو کردنەوەکانی ئێوەبوو.” 

عەباس عەبدی، چالاکی سیاسی ڕیفۆڕم خواز، شێوازی دروشمدانی لەدژی زەریف لە نوێژی هەینی سەرچاوەگرتو لە دۆڕانی هێندێک کەس زانی کە لە ڕانت بێبەش ماونەتەوە. پەیام بورازجانی، دەستیاری وەزیری کاری کابینەی ڕۆحانی نووسی کە بەشدارانی نوێژی هەینی کاریان بە ئیمام جومعەی زەوی خۆر و ئیختلاسگەری سێ و نیو میلیارد دۆلاری چایی دبش نییە، بەڵام دژبە کەسێک کە هێشتا نەهاتوە دروشمیونبە لەبەر چاوماندەڵێنەوە.

لە درێژەی ئەم کێشمەکێشانەدا دوو ڕۆژ دواتر، واتە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ ی مانگی پوشپەڕ لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی دا مێهدی کوچەک زادە لە قسەکانی بەر لە دەستوری دا ڕوو بە سەرۆک کۆمار وتی:” ئەو لە حاڵێکدا باسی یەکگرتویی دەکات کە هۆکاری تەفرەقە، واتە زەریف، ی کردۆتە هەمەکارەی خۆی.” درێژەی ئەم ڕووبە ڕوو بوونەوانە لە بارودۆخێک دایە کە خامنەیی ڕۆژێک پێشتر، واتە بەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ پوشپەڕ، داوای لە نوێنەرانی مەجلیس کردبوو تا ئەوپەڕی هاوکارییان لەگەڵ دەوڵەتی پزیکیاندا هەبێت.

  ڕاگەیەنەرەکانی سەربە ڕیفۆڕم خوازانی دەولەتیش هێرشیان کردە سەر بەرەی رەقیب. ڕۆژنامەی ئێعتماد لەو ڕۆژەدا نووسی٣٠٠ نوێنەری مەجلیس هەن لە حاڵێکدا کە توانایی تەواویان هەیە، هیچ بەرپرسیاریەتیەک لە ئەستۆ ناگرن. کێشەی ئەم مەجلیسە و ئەوانی پێشو ئەوەیە کە بەرهەمی ڕقابەتێکی سالم و مونسفانە نین. ئەوان بەرهەمی لادانی کەسانی دیکەن لە گۆڕپانی هەڵبژاردندا.”

ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە باندی قاڵیبافیش بە نۆبەی خۆیان ئاگری ناکۆکیەکانیان باوەشێن کردوە. بۆ نمونە ڕۆژنامەی جەوان، ی سەربە سپا، نووسی وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشوو لە وتووێژەکانی بەرجامدا داکۆکی لە بەرژەوەندیەکانی ئامریکا کردوە.

زەریف ڕۆژی ٣١ ی مانگی پوشپەڕ لە فەرهەنگ سەرای ئەندیشە لە سوخەنڕانیەکدا وڵامی نەیارانی دایەوە. ئەو نەیارەکانی بە لایەنگری سیاسەتیهەڕەشە مێحوەرو پزیشکیانی بە پشتیوانی سیاسەتیدەرفەت مێحوەرناساند و وتی کەهەمومان هەڵەمان کردوە“. بەڵام ڕوونی نەکردەوە هەڵەکان چی بوون.

دیارە وەزیری دەرەوەی پێشو هیچ ئاماژەیەکی بەم ڕاستیە نەکرد کە کۆماری ئیسلامی لە بنەڕەتەوە پڕۆژەیەکی بۆرژوازی ئێران و ئیمپڕیالیستە ڕۆژئاواییەکان بووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی شۆڕشی کرێکاران، ژنان، لاوان و بە گشتی خەڵکی ئێران.ناکرێ چاوەڕوانیت لەم نوێنەرەی بۆرژوازی هەبێت کە تووشی ڕۆژ ڕەشی کردنی خەڵکی ئێران لە وڵاتێکی دەوڵەمەندا دا بە هەڵە بزانێت؛ وێران کردنی ژینگە بە هەڵە بزانێت؛ بە کۆیلە کردنی ژنان، بە خورافە کردنی زانستی ئینسانی و ئاموزش و کوشتنی تواناییەکانی بە ملیۆن کج کوڕی ئەم وڵاتە بە هەڵە بزانێ. ئەو و سوخەرانی دواتر، واتە عەباس عەبدی مەیدان نەدان بە کەرتی تایبەت و دژایەتی کردنی دەوڵەتی ئەمریکا بە هەڵەیەکی سەرەکی ڕژیم دەزانن.

شەڕێک کە لەسەرەوە دەستی پێکردوە شەڕێکی جیددی و چینایەتیە. هەر لەبەر ئەوەشە کە وتەی وەحدەت تەلەبانەی خامنەیی بەردەوام وەک فەفی سابوون بەسەر دەریایەکی پڕ شەپۆلەوە بێ کاریگەری دەمێنێتەوە و نابێتە هۆکاری یەکگرتویی، و بەڵکو لێک هەڵوەشانی زیاتری بە شوێنەوە ئەبێت. خەباتی ڕوو لە پەرەسەندنی کرێکاران، ژنان، دادخوازان، خانەنشینان، لاوان، چالاکانی ژینگە و بە گشتی ئازادی خوازانی نەیاری ستەم و چەوسانەوە لەسەر ناوەرۆکی شەڕێکی لە نێوان باڵەکانی گیرۆدەی داوی ئەو گەورە قەیرانانە دەستی پێکردوە، سەرتاپای ڕژیمی ئیسلامییان کردۆتە ئامانج. جەماوەری سەرکەوتو دوای ڕیمی ئیسلامی نیزامێک دادەمەزرێنن کە ئینسانە ئازادیخوازەکان تێیدا بە پشت بەستن بە ئاخرین دەستکەوتەکانی زاستی بەشەری و هاوکاری سەرجەم مرۆڤە ئازاد و ئازاد ئەندێشەکان لە دنیادا خۆیان و کۆمەڵگاکەیان لە شەڕ و ئاژاوە ڕزگار دەکەن.