شه‌وی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆڕه‌پانی شۆڕش دژبه كۆماری ئیسلامی بوو و چه‌ندین كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه قوربانی.
به‌پێی دوایین زانیاری، له شاری سنه ٢ هاووڵاتی گیانیان به‌ختكردووه و له شاره‌كانی سه‌قز، سنه و جوانڕۆ لانیكه‌م 76 كه‌س برینداربوون و یه‌كێك له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیش كوژراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.