كۆشكی سپی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند كه دانوستانی ڕاسته‌وخۆ نێوان نوێنه‌رانی ئا‌مریكا و ئێران، هه‌نگاوێكه به‌روه پێش بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئاكامێك به قازانجی هه‌ردوولایه‌ن.
له دانوستانه‌كاندا نوێنه‌ری ئا‌مریكا به ئێران ڕایگه‌یاندووه كه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئامریكاوه ئه‌ركدار كراوه كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌ن له ڕێگای دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه وته‌بێژی كۆشكی سپی هاوكات له گه‌ڵ دانوستانه‌كاندا، چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی له حومه‌تی ئێران كردووه كه له ئه‌گه‌ری ڕێنهكهوتندا، ڕووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی توند له لایه‌ن ئامریكاوه ده‌بێته‌وه.