کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سوورییه‌

دوایین ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

دوایین ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا لەسەر ڕەوشی سوورییه‌، ئاماژە بەوە دەکات، کە هێزە چەکدارەکانی سەربە ئۆپۆزسیۆنی سوورییه‌ لە عەفرین كه‌ توركییه‌ پاڵپشیتان لێ ده‌كات تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و بەردەوامن لەسەر گرتن و ئازاردان و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییانی ئه‌م ناوچه‌یه‌.
لەوبارەیەوە کومیتەی لێکۆڵینەوە سەربە مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووکان، ڕایگەیاندووە، کە لەبەر نەبوونی یاسا لە شاری عەفرین، هێزە چەکدارەکان بە تایبەتی ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ی ئازاد، بە شێوەیەکی فراوان دەستیان کردووە بە ڕفاندن و کوشتن و ئەشکەنجەدانی خەڵکی مەدەنی، بە تایبەتی لە دژی هاوڵاتیانی نیشته‌جێ ئه‌م ناوچانه‌. لە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوورییه‌ش لە باکوری ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌‌ کراوە، کە بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە ٣٣٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.