به وته‌ی میدیاكانی ڕژیم، ڕێژه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی بۆ ٢٨ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی برینداره‌كان سنووری هه‌زار و ٢٤٢ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی باسیان له كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه كردبوو، به‌ڵام چه‌ند كانتینێری دیكه ته‌قیوه‌ته‌وه و هه‌وڵی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. به‌رپرسی ئۆرژانسی هۆرمۆزگانیش ڕایگه‌یاند: به‌شێكی زۆر له قوربانیانی شناسای نه‌كراون و ته‌رمه‌كانیان به ته‌واوه‌تی سووتاوه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كرێكار چاره‌نووسیان نادیاره و چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ گیانبه‌ختكردنی شه‌ش كرێكاری به‌لووچ و سێ كرێكای كوردیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم په‌روه‌نده‌سازی بۆ هه‌ندێك له میدیاكان كردووه و نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی ڕژیم وتوویه: ته‌قینه‌وه‌ی هاوكات له سێ ناوچه‌ی جیاجیای به‌نده‌ری ڕه‌جایی كاری ماده‌ی كیمیایی نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئیسڕائیل له پشت ئه‌و ڕووداوه‌وه بێت.