شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره جیاجیاكانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌لوه‌ند، ئابییه‌ك و قه‌زوین تا دره‌نگانی شه‌و له سه‌ر شه‌قام بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، كامیاران، بانه، مه‌ریوان، بۆكان و مهاباد لاوانی بوێر به ئاگركردنه‌وه و داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن و سێ كه‌س له شاره‌كانی كامیاران و سنه برینداربوون، له لاهیجان لاوێك به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی به‌ختكرد و خه‌ڵكی ڕه‌شت له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان وته‌وه، له نازی ئاباد، خه‌زانه، حه‌فت حه‌وز، تاران پارس، تێهرانسه‌ر، ئاریاشار، نارمه‌ك، پوونه‌ك و ئینقلابی تاران خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، فه‌سا، شیراز، ورمێ و ته‌ورێز لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان كرده سه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و له به‌لووچستان ئازادیخوازان به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر پاسگای “كه‌چوو” به‌ڵام زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زنراوه.