ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و چه‌كدارانی حه‌ماس له جبالیا و خان یوونس به‌رده‌وام بوو و دانووستانه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه بێ ئاكام بووه و له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، به ده‌یان فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕۆژی ڕابردوو میدیاكانی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاند كه ئۆردووگای جبالیایان به ته‌واوی کۆنتڕۆڵ كردووه به‌ڵام كاتژمێرێك دۆای لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته چه‌ند ناوچه‌یان له جبالیا به چڕی بۆردوومان كرد و ٥٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هه‌روه‌ها شاره‌كانی ڕه‌فه‌ح و خان یوونس له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به‌سه‌ختی بۆردوومان كراوه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌شدا به لانیكه‌م ٥٥ فه‌له‌ستینی كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی فه‌له‌ستین، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئێسڕائیل بۆ ٢٠ هه‌زار كه‌س و ئاماری برینداره‌كان بۆ ٥٢ هه‌زار كه‌س هه‌ڵكشاوه، له نێو قوربانیاندا ٨ هه‌زاریان منداڵ و شه‌ش هه‌زاریان ژن بوون.
