بەپێی دوایین زانیارییەکان، “ئارمیتا گەڕاوەند” هێشتا لە کۆمادایە و لە ڕۆژی هەینی و دوای گواستنەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنێكی نادیار لە نەخۆشخانەی فەجر، تەنانەت دایک و باوکیشی نەیانتوانیوە بیبینن.
بهوتهی سهرچاوهكانی ههواڵ، تیمی پزیشکی ئارمیتا لە سەرەتای خەواندنییەوە تا ئێستا هیچ ڕا و بۆچوونێکیان بەنیسبەت دۆخی تەندروستی ناوبراو ڕانەگەیاندووە و ئەوە نیگەرانییەکی لەڕادەبەدەری سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئارمیتا ساز کردووە.