کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاری له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

دوایین زانیاری له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی ئارمیتا گه‌راوه‌ند 3

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “ئارمیتا گەڕاوەند” هێشتا لە کۆمادایە و لە ڕۆژی هەینی و دوای گواستنەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنێكی نادیار لە نەخۆشخانەی فەجر، تەنانەت دایک و باوکیشی نەیانتوانیوە بیبینن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تیمی پزیشکی ئارمیتا لە سەرەتای خەواندنییەوە تا ئێستا هیچ ڕا و بۆچوونێکیان بەنیسبەت دۆخی تەندروستی ناوبراو ڕانەگەیاندووە و ئەوە نیگەرانییەکی لەڕادەبەدەری سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئارمیتا ساز کردووە.