شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بۆكان، مهاباد، كامیاران، دیوانده‌ره، كرماشان، ئیلام، تاران، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، گهلووگاه، ساری، ڕه‌شت، به‌نده‌رعه‌باس، كرمان و یه‌زد و دێهده‌شت و ورمێ گوڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان لاوانی شۆڕشگێڕ و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان لاوانی شاری سنه و هێزه‌كانی ڕژیم له گه‌ڕه‌كه‌كانی “نایسه‌ر” و “نه‌نه‌ڵه” هاتۆته ئاراوه و لاوێك به‌ناوی “عزیز مورادی” له “نایه‌سه‌ر” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و بنكه‌ی به‌سیجی “نه‌نه‌ڵه” له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ئاگردرا، له شاری كرماشانیش لاوانی بوێری ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونی قورسیان هه‌بووه و دوو لاو به‌ناوه‌كانی “سینا نادری” و “ئارمین سه‌یادی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سهركوتگهرهگانی رژیم گیانیان به‌ختكرد، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان سێ پاسدار له شاری كرماشان له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه كوژراون و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌بیر ئه‌عزه‌م وده‌وڵه‌ت ئاوا تا ده‌مه‌و به‌یانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ده‌رگیر بوون، له شاری بوكان و مهاباد خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و پاسدارێكی ناوداری مهاباد كه ده‌ستی هه‌بوو له كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لاوانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سزا درا، له گه‌ڕه‌كی ئیسلام ئاوای ورمێ شه‌ڕی قورس له نێوان لاوانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا و له شاری ئیلام چه‌ند به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سزا دران، له دێهده‌شتی سه‌ر به ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د زۆربه‌ی گهڕهكانی شار لهكونتڕۆڵی خه‌ڵكدا بوو، له شاری تاران له گه‌ڕه‌كه‌كانی نازی ئاباد و شه‌ریعه‌تی و وه‌لیعه‌سر خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی به‌دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌ڕێوه‌چوو و له كه‌ره‌ج ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌ران ئاگردرا و له ساری و ڕه‌شت و لاهیجان و شاری گه‌لووگای مازه‌نده‌ران خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له مه‌شهه‌د وبه‌نده‌رعه‌باس و یه‌زد تا ده‌نگانی شه‌و به‌شێك له شه‌قامه‌كانی شار له كونتڕۆڵی خۆرپێشاندهران دا بوو، له شاره‌كانی سه‌قز و بانه و پیرانشار و كامیاران تێكهه‌ڵچوونی سه‌خت له نێوان لاوانی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له ماڵی خه‌ڵك كردووه.