شه‌وی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران پاش مانگرتن به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خوێندكاران و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی دانشجوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس و دوورگه‌ی خارك، شه‌وی ڕابردوو دژبه ڕژیمی ئیسلامی كۆبوونه‌وه و به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشاندا، له شاری تاران خه‌ڵكی ئازادیخواز له هه‌موو ناوچه‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و مه‌یدانی ئازادی به‌ڕێكه‌وتن و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” له ده‌ورووربه‌ری ترمیناڵی غه‌رب كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و بریندار كران، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی شیراز، بجنۆرد، كه‌ره‌ج و “نه‌جه‌ف ئاوا”ی ئیسفه‌هان خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه ڕژیم به‌ڕێوه‌برد، له‌شاری سنه،بۆكان،سه‌قز و كانی دیناری مه‌ریوان لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌ران به‌شه‌ڕ هاتن و لاوێكی خه‌ڵكی حه‌سه‌ن ئاوا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی له چوارباخی ئیسفه‌هان و ئه‌راك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و له گوناباد و بوومهن تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و هێزه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان دا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكێشن به خه‌ڵكدا و له سه‌راب لاوانی ئازا ده‌كه‌ڵی مۆخابراتی سپای پاسدارانیان ئاگردا.