شه‌وی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له شاره‌كانی یه‌زد، ئه‌راك، به‌نده‌رعه‌باس، شیراز، ئه‌هواز، سه‌قز، مهاباد، گۆگته‌په، سیاهكه‌ل و تاران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی بوێری سه‌قز و مهاباد تا دره‌نگانی شه‌و له سه‌ر شه‌قام مانه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها له گوگتهپهی نزیك مهاباد لاوانی شۆڕشگێڕ چه‌ند كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان له چنگی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان ڕزگار كرد و خۆپێشانده‌رێك بریندار بوو، له شاری یه‌زد خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره وه‌كوو شه‌وانی پێشوو له كاتی نیوه‌شه‌و هاتنه سه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌ی هاتووچۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیان داخست و تا ده‌مه‌و به‌یانی شه‌ڕ و پێكدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام بوو، له‌شاری ئه‌هواز و به‌نده‌رعه‌باس خۆپێشاندانی شه‌وانه‌ی خۆیان ده‌ستپێكرد و بهئاگردانی لاستیك و ڕێبه‌ندان شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها لاوانی بوێڕی شیراز به ئاگركردنه‌وه و داخستنی شه‌قام و وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆش قوتابیانی كچ له مههدرهسهكانی ئه‌هواز دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی“، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ئاخوند ئه‌بێ ون بێت“یان به‌رزكرده‌وه. شایانی باسه كه لاوانی شۆڕشگێڕی سیاهكهلی گیلان بنه‌كه‌ی به‌سیج و فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ناوچه‌كه‌یان ئاگرداوه و له شاری ئهراكیش ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیس كه چوونه‌ته به‌ره‌ی خه‌ڵكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران تێكهه‌ڵچوون و هۆشداریان داوه پێیان كه بۆتان نییه جل و به‌رگی پۆلیس بكه‌نه به‌رتان و خه‌ڵك سه‌ركوت بكه‌ن.