کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهان

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهان2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاوکات لەگەڵ چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و خستنەبازاڕى ڤاکسینى کۆرۆنا، ژمارەى توشبوان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا ڕووی لە هەڵکشاندایە و ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی گه‌ڵارێزان، ژمارەى تووشبوان گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٣ ملیۆن کەس و له‌و ژماره‌یه‌، یه‌ك ملیۆن و ٢٩٩ هەزار کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی‌ ئامارەکانى ماڵپەری “وۆرلد میتر” كه‌ تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی ئاماری تووشبوان و چاکبونەوە و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەی توشبوان به‌م ویرووسه‌ گەیشتووه‌ته‌ ٥٣ ملیۆن و ٩٢ هه‌زار و ٧٣٣ كه‌س و تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهانیشدا، یەک ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٤١٣ کەس به‌م ویرووسه‌ گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین حاڵەتیان لە ئەمریكا تۆمارکراوە. ئێستا و بەپێى داتاکان، هەریەکە لە وڵاتانى “ئەمریکا، هێندوستان، بەرازیل، فەرانسه‌، ڕووسییه‌، ئیسپانیا، بریتانیا، ئاڕژانتین، کۆڵۆمبیا و ئیتالیا” لە روى زۆریى ژمارەى توشبوان و گیانلەدەستدان بە پەتاکە لە پلەى ١٠ ریزبەندى وڵاتاندا دێن.