کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بە هۆی ڕاپەڕینی بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد و دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکان لە بەندکراوان، ٦ بەندکراو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوە، نزیکەی ٣٠٠ بەندکراوی ڕاگیراو لە ٦ بەند لە کۆی ٧ بەندی زیندانی مهاباد بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و بێبەش بوون لە مافی مرەخەسی و ڕێگری بەرپرسانی زیندان له‌ ئازادی كاتییان، ڕاپەڕین. شایانی باسه‌، لە ئاکامی ڕاپەڕینی بەندکراوان و شکاندنی ٤ دەرگای بەندیخانە و ئاگردانی بەشێکی زۆر لە کەرەستەکانی ناو ئه‌م زیندانه‌ بەتایبەت لە نهۆمی دووهەم، هێزەکانی سپای پاسداران زیندانیان گەمارۆ داوە و دەستڕێژیان لە بەندکراوانی ناڕازی کردووە. لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا بەندکراوێک گیانی لە دەستداوە و پێنج بەندکراوی دیکەش بریندار بوون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا ئێستا هیچ یەک لە بەندکراوە بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان نەکراون.