
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مانگی گوڵان، نرخی بۆشكهیهك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهان به ٣٠ دۆلار و ٩٤ سێنت و نرخى بۆشكهیهك نەوتی خاوی ئەمريکاش به ٢٤ دۆلار و ٦٤ سێنت بازهرگانی پێوه كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١١ لهسهد و نەوتی خاوی ئەمريکاش بە ڕێژەی ١٣ لهسهد بەرزبووەتەوە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، لهڕێكهوتی ٢٠ی ئاوریلی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی. هاوکات لە مانگی مارس دا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بۆشكه نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
