کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل 5

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خان یوونس، جیالیا و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ی غه‌زه‌ به‌رده‌وام بوو و به‌ ده‌یان فه‌له‌ستنی كوژران و بریندار بوون.

ڕۆژی ڕابردوو كۆمیته‌ی به‌دیلگیراوانی فه‌له‌ستینی ڕایگه‌یاند كه‌ ١٤٢ ژن له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسڕائیله‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ریش هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی حه‌ماس درێژه‌ درا و چوار كه‌س كوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل سنووری ١٨ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌ و ئاماری برینداره‌كان گه‌یشتۆته‌ ٤٦ هه‌زار كه‌س. هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و برسیه‌تی له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ هۆشداریان داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه‌ كاره‌ساتباره‌.