بەپێى دوایین زانیارییهكان، بەهۆى ئاڵۆزى و گرژى خۆپیشاندانەکانى شەش رۆژى رابردوو له عێراق، ١٠٤ کەس کوژراون و ٦ ههزار و ١٠٧ کەسیش برینداربوون.
ئێوارەى ڕۆژی یەکشەممە، “سەعد مەعن” وتەبێژى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا نوێترین ئامارى قوربانییەکانى خۆپیشاندانەکانى راگەیاند و ئاشکراى کرد كه ١٠٤ کەس له خۆپیشاندهرهكان کوژراون کە هەشت کەسیان کارمەندى هێزە ئەمنییەکانن. ئەوە لەکاتێکدایە كه ناڕەزایەتییەکان دژی گهندهڵی و بێكاری و نهداری بەردەوامن و فشارەکان لەسەر هێزە ئەمنییەکان و حکومەتى عێراق لە زیادبوون دایە بۆئەوەى وەڵامى ئەرێنى داواکارییەکانیان بدرێتەوە و هێز ئهمنییهتی بەرامبەریان بەکارنەهێنرێت. هاوكات ڕۆژی دووشهممه ١٥ی ڕهزبهر، راوێژکارى “عادل عەبدولمەهدى” رایگەیاند كه لە رۆژى سێشەممەى داهاتووەوە کۆمەڵێک رێکار بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکان دەگرنە بەر. له لایهكی دیكهوه سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگهیاندووه: هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان کردووه و بەردەوامیش دەبن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپیشاندەران.