کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی شه‌وی ڕابردووی گه‌لانی ئێران

دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی شه‌وی ڕابردووی گه‌لانی ئێران

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه‌ سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر كۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌ به‌یانیه‌وه‌ ئینترنێتی داخست و كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی به‌سه‌ر شاره‌كاندا زاڵ كرد، به‌ڵام وێڕای ئه‌و باروودۆخه ئه‌منییه‌تییه‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌شاری ئه‌رده‌ربیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژدیم به‌شه‌ڕ هاتن، له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌وانه، مهاباد و بۆكان شه‌ڕی قورس له‌ نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم هاته‌ ئاراوه‌ و به‌پێی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان سێ كه‌س له‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژران و برینداربوون و چه‌ندین لاوی شۆڕشگێڕیش له‌ شاری مهاباد به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون، له‌ شاری سه‌قز و مه‌ریوان تا درنگانی شه‌و شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و سپای پاسداران به‌رده‌وام بوو، له‌ شاری كرماشان هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و ده‌ستڕێژی گولله‌یان له‌ خه‌ڵك كرد و له‌وێش چه‌ند كه‌س برینداربوون، له‌ شاری ئه‌راك و به‌نده‌رعه‌باس كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڕێوه‌چوو، له‌شاری ته‌ورێز ناوه‌ندی شار له‌ گونتڕۆڵی لاوانی شۆڕشگێڕ دا بوو، له‌شاره‌كانی كرمان و یه‌زد خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و شه‌قامه‌كانیان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا هێزه‌كانی ڕژیم به‌ ئاسایی هاتووچۆ بكه‌ن، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران تێكهه‌ڵچوونی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ ڕوویدا و له‌ دوورگه‌ی كیش خه‌ڵكی ئازادیخواز كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد و دژبه‌ عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه‌.