کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریه‌

دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریه‌ 2

ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی سه‌رماوه‌ز، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك هێرشیان كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی منبج و تێكشان و له‌ شاره‌كانی ده‌رعا، سۆوه‌یدا و ده‌یره‌زوور هێزه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د پاشه‌كشه‌یان كرد و به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی دا ئازاد كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د كۆنتڕۆڵی ته‌واوی پارێزگاكانی ڕه‌قه‌ و ده‌یره‌زووری ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كردووه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ پێشوازیان له‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كردووه‌. له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری حۆمس شه‌ڕی قورس له‌ نێوان ئه‌رته‌شی سووریا و تحریر شام ڕووی دا و شاره‌كانی ده‌رعا، سۆوه‌یدا و چه‌ند شاری دیكه‌ كه‌وته‌ ده‌ست گرووپه‌ چه‌كداره‌ خۆجێیه‌كان. هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه و چه‌ند پادگانی حه‌سه‌كه‌ و قامیشلوو كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و میدیاكان باس له‌ هه‌ڵهاتنی بنه‌ماڵه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ڕووسیه‌ ده‌كه‌ن.