به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، خولی دووهه‌می دانووستانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكا له شاری ڕۆمی ئیتالیا به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕۆژی ڕابردووش ڕافائێل گڕۆسی ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ردانی تارانی كرد.
پاش پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكا له ئیتالیا، عه‌باس عه‌راقچی په‌یامی خامنه‌یی بۆ ولادیمیر پووتین برد و به‌یانی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی ڕووسیه‌ی كرد. ڕۆژی ڕابردووش ڕافائێل گڕۆسی له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕژیم ڕایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی له بۆمبی ئه‌تۆم نزیك بووه‌ته‌وه و ئه‌بێ ئاژانس له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوولا به‌شدار بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میدیاكانی ئه‌مریكا باس له ناكۆكی له نێوان ئه‌ندامانی كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا گه‌مارۆی تازه‌ی به سه‌ر حه‌وت شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار به فرۆشتنی نه‌وتی كۆماری ئیسلامی و پێنج كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری پاناما، هۆنگ كۆنگ، مالزی، چین و دوورگه‌ی مارشاڵ دا سه‌پاندووه.