کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دوایین زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” له‌ شاره‌كانی ئێران

دوایین زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی ژینا ئه‌مینی له‌ شاره‌كانی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه‌ كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كات به‌ كات له‌ شار و شارۆچكه‌كانی ئێران په‌ره‌ ده‌ستێنێت و خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری له‌ناچوونی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و په‌یوه‌ستبوونی ته‌واوی گه‌ڵانی ئێران به‌و ناڕه‌زایه‌تییان بوون.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی ناڕازی شیراز دژبه‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی ڕژیم ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ ده‌ورووبه‌ری پردی “مه‌عالی ئاباد” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه‌ و هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گازی فرمێسكڕێژ و فیشه‌كی ساچمه‌یی بۆ تێكدانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌. هه‌روه‌ها به‌ شاره‌كانی ڕه‌شت، ڕه‌فسه‌نجان، قه‌زوین، ورمێ، كرماشان، قوروه‌، ماكۆ، نه‌غه‌ده‌، پیرانشار، ساری، گورگان، كرمان، تاران، كه‌ره‌ج و بیرجه‌ند، هه‌مه‌دان و سه‌بزه‌وار خه‌ڵكی ناڕازی دژبه‌ عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وتۆته‌وه‌ و یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێن: كۆماری ئیسلامیمان ناوێت.