کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین ئامار سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ جیهان

دوایین ئامار سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ جیهان

دوایین ئامار سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ جیهان

هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز نوێترین ئاماری سه‌باره‌ت به‌ ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و بەپێی ئامارەکە، ژمارەی تووشبوان لە سه‌رتاسه‌ری جیهان گەیشتووەتە ٧ ملیۆن و ٨٣٠ هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٢٩ هه‌زار و ٨٨١ كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

ڕوویتێرز بە پشت بەستن بە ئاماری زیاتر لە ٢١٠ وڵات لە جیهاندا، ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای دەرکەوتنی ویرووسی کۆرۆنا لە چین لە کۆتا مانگی ساڵی ٢٠١٩، تائێستا حەوت ملیۆن و ٨٣٠ هەزار کەس لە سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی ئه‌م ویرووسه‌ بوون. بەپێی ئامارەکە، وڵاتی ئه‌مریكا به‌ ٢ ملیۆن و ٨٢ هه‌زار و ١٦٢ تووشبو و گیان له‌ده‌ستدانی ١١٥ هه‌زار و ٢١٦ كه‌س، زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانی بوونی تێدا تۆمار كراوه‌. هاوکات بەڕازیل لە پلەی دووهه‌مدایه‌ بە ٨٥٠ هەزار و ٥١٤ حاڵه‌تی تووشبو و گیان له‌ده‌ستدانی ٤٢ هه‌زار و ٧٢٠ كه‌س. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا ١٨٧ هه‌زار و ٤٢٧ كه‌س له‌م وڵاته‌ به‌ ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده‌ بوون و ٨ هه‌زار و ٧٦٦ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتر ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئاماره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دوور له‌ ڕاستییه‌ و ئاماری واقێعی چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتر له‌م ڕێژه‌یه‌یه‌.