کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین ئامار سه‌باره‌ت به‌ تووشبوانی كۆرۆنا له‌ عێراق

دوایین ئامار سه‌باره‌ت به‌ تووش بوانی كۆرۆنا له‌ عێراق

دوایین ئامار سه‌باره‌ت به‌ تووش بوانی كۆرۆنا له‌ عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند كه‌ لە ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٣٦ چاکبوونەوە و ٢٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كه‌ لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا،  ٥٣٥ حاڵه‌ت لە بەغدا، ٥٥ لە بەسڕە، ١٠٧ لە واست، ٣٨ لە زیقار، ٣١ لە بابل، ٨٢ لە میسان، ٤٧ لە کەربەلا، ٥٠ لە نەجەف، ١٧ لە سەڵاحەدین، ٢٢ لە ئەنبار، ١٣ لە کەرکوک و ١٨ لە دیالە تۆمار كراوه. بەپێی دوایین ئامارەکان، ١٣ هەزار و ٤٨١ کەس لە عێراقدا توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون كه‌ لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٥٧٢ کەس چاکبوونەتەوە و ٣٧٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.