رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووه، لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا دوو هەزار و ٨٧٣ کەس لە جیهاندا توشی پهتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیهش ٩٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوەکە لە دوایین ئاماریدا سەبارەت بە توشبووانى پهتای کۆرۆنا ئاماژەى بەوەکردووە، لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى ئهم ویرووسهوه ههتا ئێستا لەسەر ئاستى جیهاندا نزیکەى ١٠٢ هەزار و ١٨٠ کەس توشی كۆرۆنا بوون و سێ هەزار و ٤٩١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ٥٧ هەزار و ٣٨٠ کەسیش چاکبوونەتەوە. روونیشی کردووەتەوە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ توشبووان بەردەوامە، بەڵام چاوەڕێی ئەوە ناکرێت وەرزى گەرما بڵاوبوونەوەى ئهم پهتایه بوەستێنێت. بەرێوەبەرى رێکخراوەکە لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، چاوەڕوانى ئەنجامەکانى تاقیکردنەوەى نزیکەى ٢٠ واکسێن دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئهم ویرووسه و ئومێدیشیان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزینەوەى چارەسەر هەیە.